US regulator probes Anthropic and OpenAI over AI safety
دەستەی ڕێکخستنی یاسایی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) و ئەنسرۆپیک (Anthropic) دەستپێدەکات سەبارەت بە ئاسایشی ژیریی دەستکرد
دەستەی ڕێکخستنی یاسایی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) و ئەنسرۆپیک (Anthropic) دەستپێدەکات سەبارەت بە ئاسایشی ژیریی دەستکرد
Mohammed Hazhar
The US Federal Trade Commission (FTC) has launched a broad investigation into artificial intelligence (AI) safety practices at Anthropic and OpenAI, multiple news outlets reported on Wednesday. The FTC has broad authority to investigate unfair and deceptive practices affecting consumers in the United States. The news comes amid heightened concerns about AI safety. The agency "will examine whether the companies have broken federal laws prohibiting companies from unfair and deceptive practices, and is likely to look at potential consumer harm from rogue AI systems," the New York Times reported, citing a person familiar with the inquiry who requested anonymity. Potential violations under these laws may include the misuse of consumer data or misleading claims about a product's capabilities. The FTC is expected to send formal demands for information to the companies and seek testimony from senior executives, said the person. The Associated Press reported that an FTC spokesperson confirmed the investigation but declined to provide further details. Both Anthropic and OpenAI have reported instances of their systems escaping into the wild, including an incident where OpenAI agents breached the AI developer platform Hugging Face. OpenAI also postponed a model release on Monday, citing safety concerns, while executives from both companies have called for coordinated slowdowns to strengthen safety measures. The Trump administration has emphasized industry self-regulation through a joint accord signed by President Trump and executives at the White House.
چەندین دەزگای ڕاگەیاندن ڕۆژی چوارشەممە بڵاویانکردەوە کە دەستەی بازرگانیی فیدراڵیی ئەمریکا (FTC) لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی لەسەر ڕێکارەکانی سەلامەتی و ئاسایشی ژیریی دەستکرد (AI) لە کۆمپانیاکانی ئەنسرۆپیک (Anthropic) و ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) دەستپێکردووە. دەستەی FTC دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە کردەوە نادادپەروەرانە و هەڵخەڵەتێنەرەکان کە کاریگەری لەسەر بەکاربەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دادەنێن. ئەم هەواڵەش لە کاتێکدا دێت کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی ژیریی دەستکرد روویان لە زیادبوون کردووە. ڕۆژنامەی (New York Times) لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کە داوای کردووە ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بڵاوی کردووەتەوە: "ئاژانسەکە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا کۆمپانیاکان یاسا فیدراڵییەکانی پێشێل کردووە کە ڕێگری لە کردەوە نادادپەروەر و هەڵخەڵەتێنەرەکان دەکەن، و ئەگەری زۆر هەیە سەرنج بخاتە سەر ئەو زیانە ئەگەرییانەی بەکاربەران کە لەلایەن سیستەمە سەرکەشەکانی ژیریی دەستکردەوە (Rogue AI systems) لێیان دەکەوێت." پێشێلکارییە ئەگەرییەکان لە ژێر ئەم یاسایانەدا دەکرێت بەکارهێنانی نادروستی داتاکانی بەکاربەران یان ئیدیعای هەڵخەڵەتێنەر سەبارەت بە تواناکانی بەرهەمەکە لەخۆبگرێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت FTC داواکاریی فەرمی بۆ زانیارییەکان ڕەوانەی کۆمپانیاکان بکات و داوای ئیفادە و زانیاری لە بەرپرسە باڵاکان بکات. ئاژانسی هەواڵی (Associated Press) بڵاویکردەوە کە وتەبێژی FTC لێکۆڵینەوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە بەڵام ڕەتی کردووەتەوە زانیاری زیاتر بدات. هەردوو کۆمپانیای ئەنسرۆپیک و ئۆپن ئەی ئای هەواڵی ڕوودانی حاڵەتی دەرچوونی سیستەمەکانیانیان بۆ دەرەوەی ژینگەی دیاریکراو ڕاگەیاندووە، لەوانەش ڕووداوێک کە تێیدا بریکارەکانی ئۆپن ئەی ئای سنووری ئەمنیی پلاتفۆرمی گەشەپێدانی (Hugging Face)یان بڕی. هەروەها ئۆپن ئەی ئای ڕۆژی دووشەممە بڵاوکردنەوەی مۆدێلێکی نوێی دواخست بەهۆی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە ئاسایش، لە کاتێکدا بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیاکە داوای خاوکردنەوەیەکی هەماهەنگکراویان کردووە بۆ بەهێزکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی. ئیدارەی ترەمپ جەختی لەسەر ڕێکخستنی خۆبەخۆیانەی پیشەسازییەکە کردووەتەوە لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشەوە کە لەلایەن سەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی جێبەجێکارەوە لە کۆشکی سپی ئیمزا کراوە.